خەڵات کراوانی نۆهەمین مێهرەجانی شێعر و چیرۆکی کوردی ناسێندران

بەشی فەرهەنگ و هۆنەر/کوردی- خەڵات کراوانی نۆهەمین مێهرەجانی شێعر و چیرۆکی گەنجی کوردستان بیرئانینی مامۆستا سەید مەحموود گوڵشەن کوردستانی، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە ناسێندران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پاڵێوراوانی ئەو میهرەجانەدا و بەگوێرەی ڕای دەستەی ناوبژیوانان لە بەشی شێعری فارسیدا بەنەفشە بازوەند، میدیا حسێنی و نیلووفەر موڵایی سەرسێ لە شاری سنە پلی یەکەم تا سێهەمیان بەدەست هێنا.

هەروەها خاترە محەمەدی لە سنە بە چیرۆکی "شاخەکانی ئەم کەڵەکێوییە..." بووە کەسی یەکەم ، ناهید نقشبەندی بە چیرۆکی "سارا، فەرانەک، لەیلی" لە سنە پلەی دووهەمی بەدەست هێنا و سەباح سولتانی لە قوروە بە چیرۆکی "پیاوێک"، بووە کەسی سێهەمی بەشی داستانی فارسی ئەو میهرەجانە.

لەبەشی تایبەتی چیرۆکی کوردیی ئەو میهرەجانەدا خەڵاتی تایبەت درایە سەحەر موستەفایی لە سنە بە چیرۆکی "شەقامێکی بەرەڵا"، پلەی یەکەمیش درایە ئەیووب ڕەزایی لە دیواندەڕە بە چیرۆکی "قادرمە".

لە بەشی تایبەتی شێعریشدا سۆما ڕەحمانی لە سنە پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13219

Your Comment

You are replying to: .
captcha