داوا ده‌که‌ین ئێران و عێراق هاوکارمان بن له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی PKK

به‌شی تورکیا- نووره‌دین جانیکلی وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌ لێدوانێکدا داوای له‌ ئێران و عێراق کردوووه‌ هاوکاری بکه‌ن له‌ ئوپه‌راسیۆنی دژ به‌ PKK له‌ باکووری عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووره‌دین جانیکلی وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌ لێدوانێکدا وتوویه‌تی تیرۆر له‌ هه‌ر کوێیێک ببێت ئێمه‌ ده‌یکه‌ینه‌ ئامانج.

ناوبراو زیادی کردوووه‌: ئێمه‌ وه‌کوو هه‌میشه‌ حه‌ز ده‌که‌ین کێشه‌کان به‌ دیالۆگ چاره‌ بکرێن و تا دوا ده‌رفه‌تیش ئه‌و بژارده‌یه‌ تاقی ده‌که‌ینه‌وه‌. هه‌موو تواناشمان به‌کار ده‌هێنین به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌شتینه‌ ئه‌نجام ئه‌وا بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌کڕیزیی وڵات و سنووره‌کانمان هه‌موو کارێک ده‌که‌ین.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: له‌ لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقییه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک لێدوانمان بیست سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی PKK له‌ شه‌نگال به‌ڵام پێویسته‌ ئێمه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ چاو ببینین چوونکه‌ پێشتریش باسی کشانه‌وه‌ کرابوو به‌ڵام به‌ کرداری هیچ کشانه‌وه‌یێکمان نه‌بینی و به‌ ناو نیشانی جۆربه‌جۆره‌وه‌ خۆیان شاردۆته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13214

Your Comment

You are replying to: .
captcha