بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بورهان عاسی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: هەندێک لە پارتە سیاسییەکان بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنییەتی پارێزگای کەرکووک هەوڵ دەدەن، ئەوەش بە مەبەستی بەدەست هێنانی دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنەکاندا.
عاسی زیادی دەکات: ئێستا هێزە عێراقییەکان کونترۆڵی دۆخەکەیان بە تەواویی بەدەستۆیە و توانیویانە ئەمنییەتی ڕێگای بەغدا کەرکووک بپارێزن.
شایانی باسە ڕۆژنامە «العربی الجدید» لەندەن پێشتر باسی لە بوونی هەندێک گوشار کردبوو لە لایەن واشنتنەوە دژی هێزە عێراقییەکان، ئەوەش بەمەبەستی قبووڵ کردنی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment