ژمارەیێک لە حیزبەکانی کارکووک دۆخی پارێزگاکە لە ئەنقەست تێکدەدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ژمارەیێک لە پارتەکانی ئەو شارە بەوە تۆمەتبار دەکات کە دۆخی ئەمنیی شارەکە تێکدەدەن ئەوەش بە مەبەستی بەدەست هێنانی دەنگ لە هەڵبژاردنەکاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بورهان عاسی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: هەندێک لە پارتە سیاسییەکان بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنییەتی پارێزگای کەرکووک هەوڵ دەدەن، ئەوەش بە مەبەستی بەدەست هێنانی دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنەکاندا.

عاسی زیادی دەکات: ئێستا هێزە عێراقییەکان کونترۆڵی دۆخەکەیان بە تەواویی بەدەستۆیە و توانیویانە ئەمنییەتی ڕێگای بەغدا کەرکووک بپارێزن.

شایانی باسە ڕۆژنامە «العربی الجدید» لەندەن پێشتر باسی لە بوونی هەندێک گوشار کردبوو لە لایەن واشنتنەوە دژی هێزە عێراقییەکان، ئەوەش بەمەبەستی قبووڵ کردنی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13182

Your Comment

You are replying to: .
captcha