بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجات حسێن لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «وطن نیوز»دا ڕایگەیاند: باس کردن لە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک تەنها بانگەشە کردن بۆ هەڵبژاردنەکانە و زیادی کرد تا ئێستا هیچ چەشنە گفتوگۆیێک لەبارەی ئەو بابەتەوە لە نێوان حەیدەر عەبادی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بەرپرسانی هەرێم ئەنجام نەدراوە.
حسێن جەختی کردەوە کە ژمارەیێک لە پاڵێوراوانی هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی عێراق لە ڕێگای هێنانەی ئاراوەی ئەو بابەتەوە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خۆیان دەکەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment