کورتە فیلمی «مانگ» بەرهەمی دەرهێنەری سەردەشتی گەیشتە میهرەجانی نێونەتەوەیی هێندووستان

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنک و ئیرشادی ئیسلامیی شاری سەردەشت ڕایگەیاند: کورتە فیلمی مانگ بەرهەمی دەرهێنەری سەردەشتی گەیشتە میهرەجانی نێونەتەوەیی "داربهانگای" هێندووستان.

کاوە حەیاک لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا، ڕایگەیاند: کورتە فیلمی مانگ بە دەرهێنەریی "ڕامین محەمەدیان" گەیشتە لیستی هەڵبژێردراوەکانی میهرەجانی نێونەتەوەیی "داربهانگای" هێندووستان.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو فیلمە چیرۆکی پیرە پیاوێک دەگێڕێتەوە کە کچەکەی لە نێو ڕووبارێکدا نوقماو بووە و ئاو تەرمەکەی لەگەڵ خۆیدا بردوو و پیرە پیاوەکە بەو هۆیەوە تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە.

حەیاک لە درێژەدا زیادی کرد: وێنەهەڵگرتنی ئەو فیلمە لە گوندی نیسک ئاوا سەربە شاری سەردەشت لە ماوەی 9 مانگدا ئەنجام دراوە.

"ڕامین محەمەدیان" لە دایکبووی 1373 لە شاری سەدەشت کاری چێکردنی دوو کورتە فیلمی دیکە بە ناوەکانی "فیلمی سینەمایی" و "فریشتە بچووکەکان" ی بە دەستۆیە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13176

Your Comment

You are replying to: .
captcha