هیچ ترسێکمان لە دوژمن نییە

بەشی کوردستان- ڕاوێژکاری سەربازیی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت: تا ئەو کاتەی بوێریی لاوەکانمان و پشت بەستن بە خودا و دوور نواڕیی ڕێبەریمان ببێت هیچ ترسێکمان لە دوژمن نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمیر سەرتیپ ناسر ئاراستە لە ڕێوڕەسمی ساڵوگەڕی شەهید بوونی سپهبود سەیاد شیرازی کە لە شاری سنەدا بەڕێوە چوو وتی: یەکگرتوویی نیشتمانی و فەرمان بردن لە ڕێبەری باڵای شۆڕش و دوور نواڕیی ڕێبەری هۆکاری وەستاندن و پووچەڵکەرەوەی پیلان و هەڕەشەکانی دوژمنە.

سەرتیپ ناسر ئاراستە، ڕاوێژکاری سەربازیی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران زیادی کرد لە سەدەی بیستەم دا 320 شەڕ بە 250 ملیۆن خەساری گیانی لە جیهان ڕوویداوە لەو شەڕانەدا هێزە چەکدارەکان کەڵکیان لە کەرەستەی ڕۆژ وەرگرتووە لە حاڵێکدا هۆکاری سەرەکی بەرگری کردن دڵەکانە و هەنگاوی ئامادەی شەهید بوونە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13175

Your Comment

You are replying to: .
captcha