له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش بۆ نه‌ینه‌وا هۆشداری ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌ شێوه‌ی ئاشکرا داعشییه‌کان دادگه‌یی نه‌کات و هه‌ندێک زانیاری له‌باره‌ی چاره‌نووسی هه‌زاران ئه‌سیری داعش بڵاو نه‌کاته‌وه‌ دووباره‌ چه‌کدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ نه‌ینه‌وا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌سیل نۆجه‌یفی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات داعشییه‌کان له‌ ناو زیندان په‌روه‌رده‌ کراون و ده‌شڵێت: "ئێمه‌ نیگه‌رانین به‌ بۆنه‌ی دادگه‌یی نه‌کردنی چه‌کدارانی داعش و بڵاو نه‌کردنی زانیاریی پێویست له‌باره‌ی ئه‌سیرانی داعش له‌ عێراق ئه‌و چه‌کدارانه‌ دووباره‌ بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا بگه‌ڕێنه‌وه‌."

شایانی باسه‌؛ پێشتر ئه‌سیل نۆجه‌یفی له‌ لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌بوونی شانه‌ی نوستووی داعش له‌ عێراق و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌وان بۆ وڵات باسی کردبوو.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13169

Your Comment

You are replying to: .
captcha