کورده‌کان چیتر به‌ بۆنه‌ی ئه‌مریکا خۆیان ناده‌نه‌ کوشت

به‌شی جیهان- ڕۆژنامه‌ی ئان لاین واشنتۆن فری بیکن هۆشداری دا له‌ ئه‌گه‌ری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا و پاڵپشتی نه‌کردنی کورده‌کان له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا، زۆربه‌ی کورده‌کان پاش داگیربوونی عه‌فرین له‌ خۆیان ده‌پرسن بۆچی ده‌بێ به‌ بۆنه‌ی هاوڕایی کردنی ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕ، ژیان خۆمان بخه‌ینه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لێدوانی هه‌رانانه‌وه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رکۆماری ئه‌مریکا له‌ باره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رچی خێراتری هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا، چالاکانی سیاسیی ئه‌مریکای کردۆته‌ دوو به‌شه‌وه‌. هه‌ندێ پێیان وایه‌ ته‌داخولی ئه‌مریکا له‌ قه‌یرانی سووریا هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ هه‌ڵه‌ بوووه‌ و له‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان پێشوازی ده‌که‌ن. هه‌ندێکی دیکه‌ش پێیان وایه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا پاشهاتی جیدی له‌وان لاوازبوونی نفووزی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ڕکابه‌رانی له‌وان ڕووسیای به‌دواوه‌ ده‌بێت.

ئارۆن کلیگمه‌ن، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئان لاین واشنتۆن فری بیکن له‌ وتارێکدا چه‌ندین هۆکاری بۆ ته‌ئکید له‌سه‌ر چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا ناو بردوووه‌ و ئاماژه‌ی داوه‌ به‌ هاوکاریی نیوان ئه‌مریکا و کورده‌کان له‌ شه‌ڕی هاوبه‌ش دژی داعش له‌ سووریا.

سه‌رنووسه‌ری واشنتۆن فری بیکن ده‌نووسێت: کورده‌کان کارامه‌ترین شه‌ریکی ئه‌مریکا له‌ سووریا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بوون و به‌ هه‌موو تواناوه‌ هه‌وڵیان داوه‌ بۆ له‌ناو بردنی داعش. هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕ دژی داعش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا پێکهاتوو له‌ عه‌ره‌ب و کورد هاوکارییان کرد.

به‌ڵام ناوبراو ده‌شڵێت که‌ ئه‌مریکا له‌ ڕه‌وتی هێرشی تورکیا بۆ ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له‌ باکووری سووریا، پاڵپشتی کورده‌کانی نه‌کرد به‌ڵام به‌ دامه‌زراندنی هێڵی حائل له‌ نزیکی ڕووباری فورات له‌ مه‌نبه‌ج، به‌ره‌ڤانی له‌ هێزه‌ کوردییه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌ کرد.

سه‌رنووسه‌ری واشنتۆن فری بیکن ئاماژه‌ی دایه‌ پاشهاته‌کانی هاوکاری نه‌کردنی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کورد له‌ عه‌فرین و نووسیی: زۆربه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان به‌ بۆنه‌ی یارمه‌تی به‌ هاووڵاتییانی عه‌فرین به‌ره‌یێکی هاوبه‌شی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا دژی داعش له‌ باشووریان به‌جێهێشت و به‌ره‌و عه‌فرین چوون. ئێستا که‌ پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش تووشی شکست بوووه‌ کورده‌کان بیر له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ بۆچی ژیانی خۆمان به‌ بۆنه‌ی شه‌ڕی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان بخه‌ینه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ناوبراو هۆشداریشی داوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له‌ سووریا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و کورده‌کان له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا به‌جێبهێڵێت ده‌بێته‌ هۆی بێ متمانه‌ییی زیاتری کورده‌کان و ناتوانن نفووزی خۆیان بۆ دامه‌زراندنی ئاشتیی نێوان تورکیا و کورد به‌کار بهێنن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13165

Your Comment

You are replying to: .
captcha