کوردپرێس: سه‌لام جاف ڕۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" له ڕاپۆرتێکدا نووسیویه‌تی: پاش وته‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووی جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان که باسی پێداگریی نوێی پێشمه‌رگه بۆ گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ناوچه جێناکۆکه‌کان له‌سه‌ر پاڵپشتیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش و گوشاری ئه‌مریکا کردبوو. ئێستاش شه‌ش مانگ پاش ده‌سه‌ڵات‌گێڕیی به‌غدا له ژماره‌یێک له‌و ناوچانه قه‌یرانێکی نوێ له نێوان به‌غدا- هه‌ولێری سه‌ری هه‌ڵداوه.
هه‌ولێر له ڕێگای هێزی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌وه که زۆرینه‌یان جمهووری مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستانن و ژماره‌یان ده‌گاته 7 هه‌زار که‌س و له ده‌وروبه‌ری پارێزگای که‌رکووک جێگیر کراون به‌نیازن ئه‌گه‌ر به‌غدا ڕێگه‌ی دا به‌رپرسیارێتیی پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه بگرنه ئه‌ستۆ.
که‌رکووک، خورماتوو، داقۆق، ئاڵتوون کوپری، شنگال، مه‌خموور، شێخان، تلکیف، زوممار، کفری و مه‌نده‌لی که ڕووبه‌ره‌که‌یان ده‌گاته 40 هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشه به نزیکه‌ی 2.5 ملیۆن که‌س به عه‌ره‌ب و تورکمان و شه‌به‌ک و سائیبی و ئاشووری و فه‌یلی و زۆر که‌مینه‌ی‌تر وه‌کوو زه‌رده‌شتی و کاکه‌یی تێیدا ده‌ژین. ناوچه‌ی جێناکۆکن و هێزی پێشمه‌رگه به‌نیازه بڕواته ئه‌و ناوچانه‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانی ژماره‌یێک له به‌رپرسانی ئه‌و ناوچانه زیاتر حه‌ز به بوونی هێزی عێراقی ده‌که‌ن نه‌ک هێزی پێشمه‌رگه. به‌رپرسانی ئه‌و ناوچانه هێزی پێشمه‌رگه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که ده‌مارگرژییان دژ به موسڵمان و مه‌سیحی و به تایبه‌ت تورکمانه‌کان کردوووه. له نزیکه‌ی 9 ساڵ پێشه‌وه تا ئێستا بڕیار بوووه ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقی له ناوچه جێناکۆکه‌کان جێبه‌جێ بکرێت به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیحسائاتی ناوچه جێناکۆکه‌کان نه‌کراوه ئه‌و ماده‌یه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه.
نزیکه‌ی یه‌ک له سێی پاشه‌که‌وتی نه‌وتی عێراق و بیره زه‌به‌لاحه‌کانی غاز و سه‌رچاوه و کانگای ئاسن و مس و زێڕ له ناوچه جێناکۆکه‌کانه و هێشتاکه ده‌رهێنراون و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه ناوچه‌یێکی ستراتێژیک و گرینگه.
ئه‌و ناوچانه هه‌روه‌هاش هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا و به‌شی هه‌ره‌زۆری که‌رتی بازرگانی و مێژوویی له‌خۆ ده‌گرێت.
سه‌ره‌تای ساڵی 2015 پاش داگیر کرانی ڕووبه‌رێکی زۆر له باکوور و ڕۆژئاوای عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه هێزی پێشمه‌رگه به پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش هێڵی سه‌وزی شکاند و داعشی ڕاو نا و هه‌ندێک له ناوچه جێناکۆکه‌کانی کۆنتڕۆڵ کرد و مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی هه‌رێمی کوردستان سنووره‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ی داڕشت و گوتی: ئه‌و سنوورانه به خوێن داڕێژراون و جه‌ختی کرده‌وه هێزی کورد هه‌رگیز له‌و ناوچانه ناکشێنه‌وه چوونکه به وته‌ی بارزانی ئه‌و ناوچانه‌ش به‌شێک بوون له هه‌رێمی کوردستان.
وێ‌ده‌چێت هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا به بیانووی هه‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی له‌لایه‌ن داعشه‌وه به فه‌رمی چۆته ئه‌و قه‌یرانه‌وه و نوێنه‌رانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێک له هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه و به تایبه‌ت ناوچه‌ی که‌رکووک.
داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه‌ی جێناکۆکییه‌کان په‌یوه‌سته به کێبه‌رکێی هه‌ڵبژاردن و ڕکابه‌ریی نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان و پێداگریی بارزانییه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێو هه‌ڵبژاردن و کۆ کردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ڵام هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی ده‌سه‌ڵاتداری عێراق و تورکمانه‌کان و هه‌روه‌هاش عه‌ره‌به سوننه‌کان و مه‌سیحییه‌کان و فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی دژ به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان وه‌ستاون.
وه‌زیرێکی به‌رجه‌سته‌ی عێراقی پێش ئه‌وه‌ی به یاوه‌ریی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی تۆکیۆ بکات ڕای‌گه‌یاند: عه‌بادی گوشاری زۆری له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی قبووڵی بکات پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام هاوپه‌یمانیی نیشتمانی، حه‌شدی شه‌عبی، عه‌ره‌به سوننه‌کان و مه‌سیحییه‌کان دژ به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ن.
ئه‌و وه‌زیره که ناوه‌که‌ی نه‌هێنراوه گوتووشیه‌تی: هه‌ولێر نزیکه‌ی 25 هه‌زار هێزی کوردی ئاماده کردوووه بۆ پاراستنی ناوچه جێناکۆکییه‌کان به‌ڵام هێزی عێراقی هێزی سه‌ربازیی زۆری پێیه و پێویستی به پێشمه‌رگه نییه.
له‌لایێکی‌تره‌وه سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" کردوووه و گوتوویه‌تی: پرسی جێگیر کردنی هێزی عێراقی له باکووری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته به‌شێکه له ئه‌رکی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و بڕیارێکی سه‌ربه‌خۆی عێراقییه و به‌غدا هه‌رگیز چۆک بۆ ده‌سه‌ڵاته بیانییه‌کان دانادات. ڕوانگه و بۆچوونی کورده‌کان، تورکمانه‌کان و عێراقییه‌کان سه‌باره‌ت به پرسی چوونی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان جیاوازه. له‌و نێوانه‌دا ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕوای وایه هۆی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌وروبه‌ری که‌رکووک ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه پاشه‌کشێ کردوووه چوونکه پێشمه‌رگه باشتر ده‌یزانی چۆن ئه‌و ناوچانه بپارێزێت.
ئه‌شواق جاف به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی وتوووه: پێویسته ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ وه‌کوو ناوچه‌ی جێناکۆکی ناوی هێناون به تایبه‌ت که‌رکووک و شنگال و مه‌خموور به‌پێی ده‌ستووری عێراق به شێوازی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و هێزی عێراقییه‌وه ئیداره بکرێت.
ناوبراو جه‌ختیشی کردۆته‌وه به‌غدا ئێستاش تاکلایه‌نه له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌وه بڕیار ده‌دات. به‌و حاڵه‌شه‌وه دوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و به‌رگریی عێراق به‌رده‌وامن له گفتوگۆ کردن سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان.
لای خۆشیه‌وه زانا سه‌عید نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی گوتوووه: هه‌ولێر داوا ده‌کات ناوچه جێناکۆکه‌کان به هاوبه‌شی ئیداره بکرێن و ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقی جێبه‌جێ بکرێت چوونکه پاش سه‌رهه‌ڵدانی داعش له عێراق و ده‌ستدرێژی و هێرشی ئه‌و گرووپه بۆ سه‌ر هێزی عێراقی هاوکاریی نێوان ئه‌و هێزانه و هێزی پێشمه‌رگه بۆ دوور خستنه‌وه‌ی داعش له خاکی عێراق و نه‌هێشتنی مه‌ترسیی داعش وه‌کوو زه‌رووره‌ت خۆ ده‌نوێنێت.
له لایێکی تریشه‌وه ئه‌رشه‌د ساڵحی سکرتێری به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی وتوووه: دژ به پێکهێنانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزی عێراقییه له پارێزگای که‌رکووک.
ساڵحی گوتوویه‌تی: ئێمه جه‌ختمان کردۆته‌وه ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و به تایبه‌ت حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نابێت پێکهێنانی ژووری هاوبه‌ش په‌سه‌ند بکه‌ن چوونکه کاریگه‌ریی ده‌بێت له دۆخی ئه‌منیی ناوخۆی عێراق.
ناوبراو زیادی کردوووه: ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌غدا له‌به‌ر گوشار پرسی پێکهێنانی ژووری هاوبه‌ش له پارێزگای که‌رکووک په‌سه‌ند بکات فیتنه و پیلانی عه‌شیره‌یی دووباره له‌و پارێزگایه‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه و بێگومان خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییی به‌رفراوان له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و تورکمانه‌وه له که‌رکووک ڕوو ده‌دات.
ساڵحی هه‌روه‌هاش داوای له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرد بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی خۆی مامه‌ڵه به که‌رکووکه‌وه نه‌کات.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment