بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت: "هه‌ندێک لایه‌ن به‌و ده‌قه‌ی حکوومه‌تی عێراق بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 دایناوه، ناڕازین، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌و ده‌قه ناڕازین له په‌رله‌مانی عێراق، هیچ ده‌قێکی جێگره‌وه‌یان پێشکه‌ش نه‌کردووه، که ببێته مایه‌ی گفتوگۆ له نێوان لایه‌نه‌کان، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌و ده‌قه جێگره‌وه‌یه ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر ده‌قه‌که نه‌هات، هه‌مان ده‌ق ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت".
سه‌باره‌ت به دژایه‌تی کردنی پشکی هه‌رێم له بودجه گوتیشی: "ناتوانین به‌دیاریکراوی بڵێین هه‌ندێک لایه‌ن دژی هه‌رێمن، به‌ڵام هه‌ندێک مه‌رج قورس ده‌کرێن، ئه‌و مه‌رجانه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوورن، یان مه‌رجێکی وایه، که قابیلی جێبه‌جێ کردن نه‌بێت، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئێمه وه‌ک نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه قه‌بووڵ ده‌که‌ین، به‌مه‌رجێک ده‌ستووری بێت و قابیلی جێبه‌جێ کردن بێت، له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوودا حکوومه‌تی هه‌رێمی هه‌ر مه‌رجێک بێت، جێبه‌جێی ده‌کات، تا ئێستا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه هه‌موو پابه‌ندبوونی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی به به‌غدا هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا جێبه‌جێ بکات".
بۆ واده‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم به‌ره‌و به‌غدا، به‌شیر ئاماژه‌ی به‌وه کرد، "پێویسته شاندی هه‌رێم بێته به‌غدا، به‌ر له ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021، به‌منزیکانه دێنه به‌غدا، به‌ڵام که‌ی؟، پێوسته خۆیان ئه‌و بڕیاره بده‌ن، به‌ڵام پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه، شاندی هه‌رێم له به‌غدا ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ئێمه داوامان کردووه، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 له دانیشتنی به‌یانیی په‌رله‌مان نابێت، پێویسته له دانیشتنێکی تایبه‌ت بێت، چوونکه یاسای دادگای فیدراڵی ماوه و مشتومڕێکی زۆری له‌سه‌ره، ئه‌و 3 مادده‌یه‌ی ماوه، کاتێکی زۆر ده‌بات، بۆیه پڕۆژه‌یاسای بودجه له دانیشتنێکی داهاتوو ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌دواکه‌وتنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 له په‌رله‌مانی عێراق، به‌شیر حه‌داد ئاشکرای کرد: "دواکه‌وتنی پڕۆژه‌یاساکه له‌سه‌ر پشکی هه‌رێم نییه، شیعه و سوننه له ناو ماڵی خۆشیاندا کێشه‌یان هه‌یه و گفتوگۆ ده‌که‌ن، هه‌ندێک ده‌یانه‌وێت یاسای بودجه ببه‌ستنه‌وه به یاسای دادگای فیدراڵی، تا ئه‌مه تێپه‌ڕنه‌بێت، ئه‌وه‌ش تێپه‌ڕنه‌که‌ن، هه‌ندێک لایه‌نی دیکه ده‌یانه‌وێت به رێگری کردن له تێپه‌ڕاندنی بودجه، کێشه بۆ حکوومه‌ته‌که‌ی کازمی درووست بکه‌ن، هه‌ندێک لایه‌نی سوننه داوا ده‌که‌ن ئه‌و پارێزگا سوننییانه‌ی ئازاد کراون، به‌شه بودجه‌یان که‌مه و پێویسته زیاد بکرێن".
روونیشی کرده‌وه، "بابه‌تی نه‌وتیش، که به 42 دۆلار خه‌مڵێنراوه، ئێستا به 70 دۆلاره، کێشیه‌کی دیکه‌ی ئه‌و دواکه‌وتنه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ندێک لایه‌ن داوای دامه‌زراندنی زیاتر ده‌که‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و کێشانه‌ن، که کورد به‌شێک نییه له‌و کێشانه، کورد له سه‌ره‌تاوه رازییه به‌و ده‌قه‌ی حکوومه‌ت ناردوویه‌تی بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ناڕازین هیچ جێگره‌وه‌یه‌کیان نییه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment