به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه: چین و توێژی جۆربه‌جۆری عێراق و به‌تایبه‌ت کورد گیرۆده‌ی زوڵم و زۆری ڕژیمی پێشووی عێراق بوون و ئاواتمان ئه‌وه بوو پاش 2003 حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان هه‌ڵه و تاوانه‌کانی ڕژیمی پێشووی عێراق بکه‌ن به عیبره‌ت و چیتر ئه‌و هه‌ڵانه دووپات نه‌که‌نه‌وه به‌ڵکوو قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌کان بکه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وا ده‌رنه‌چوو.
ئه‌شواق جاف وتیشی: حیزبه سیاسییه‌کان له عێراق پاش ڕووخانی سه‌دام به مه‌به‌ستی ڕێگری کردن له شێواندنی پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌ت و دانیشتووانی ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی عێراق –که سه‌دام ده‌یکرد- ڕێککه‌وتبوون و ئه‌و پرسه‌یان کردبوووه ماده‌یێکی ده‌ستووری به‌ڵام سیسته‌می نوێی عێراق نایهه‌وێت ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێ بکات.
ناوبراو به‌رپرسانی و سیاسه‌توانانی عێراقی به به‌رپرسیار ده‌زانێت له ئیهمال کردنی مافی مرۆڤ و به سیاسی کردنی ئه‌و مافه، بۆیه ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی پاش 2003 بۆ عێراقییه‌کان خه‌ڵات کراوه شایسته‌ی هیوا و ئاواته‌کانی ئه‌و گه‌له نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment