دەستدرێژی کردن لە سەر هەرێمی خەڵک لە تۆڕە ناوخۆییەکاندا حەرامە

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕش جەختی کردەوە: بەرپرسان دەبێت ئەمنیەت و هەرێمی خەڵک و وڵات بپارێزن و دەستدرێژی کردن لە سەر هەرێمی خەڵک لە تۆڕە ناوخۆییەکاندا حەرامی شەرعییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ڕەشەممە لەگەڵ ژمارەیێک لە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی نیزام، دیداریان کرد.

ئایەتوڵڵا خامەنەیی وێڕای پیرۆزبایی جێژن و بۆنەکانی مانگی ڕەجەب، ئەو ڕۆژە پیرۆزانەی بە هەل ودەرفەتی دەگمەن ناو برد بۆ بەندایەتی و فەرمووی: "تەقوا" و" خۆبواردن لە گوناح، خەیانەت و دنیا ویستی"، کە نیشانەی خۆڕاگریو بۆ بەرپرسان لە فەڕزە گرینگەکانە، گرێدراوی بەهێزکرانی پەیوەندیی لەگەڵ خودایە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، موڕاقەبەی بەڕێگای پێش گرتن بە تووشبوون بە خەفڵەت و کەوتنی بەرەبەرە زانی و فەرمووی: "گشت ئێمەی بەرپرس لە کۆماری ئیسلامی پێویستیمان بە چاک کردنەوەی دڵەکانمانە چوونکە کۆماری ئیسلامی بەگوێرەی ئامانج و ئارمانجە گرینگەکانی وەک، یەکتاپەرستی و شەریعەتی خودایی، دادگەریی، ئازادی و سەربەخۆیی بەدیهاتووە و جیاوازە لە حکوومەتە باو و ئاساییەکانی جیهان".

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی بەپێداگریی لەسەر پێویستی ڕێکخستنی کەشی کەسب و کار وەک ژێرخانی ئابووریی وڵاتیش وتی: ئەنجام دانی ئەو کارە، لە ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی ناوەندی سەرکردایەتی ئابووریی خۆڕاگرانەیە و ئەو ناوەندەش چارەسەریی گیروگرفتەکان پێوشوێن دەگرێ بەڵام پێویستە کارەکە بەهێز و توانا و خولیای گەنجانە، پێوشوێن بگیردرێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندیی لە گۆڕانی داواکاریی هێنانەدی تۆڕە کۆمەڵایەتییە ناوخۆییەکان بە داواکارییێکی گشتی، فەرمووی: بەرپرسان دەبێ ئاسایش و سنووری خەلک و وڵات بپارێزن، دەستدرێژی کردنە سەر ئاسایش و هەرێمی خەڵک، "حەرامی شەرعی"یە و نابێ ئەنجام بدرێت.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی: بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی دامودەزگا حکوومەتی و دادوەرییەکان ئاگا بن هەتا سنوور و هەرێمی ژیانی خەڵک و نهێنی و ڕازەکانیان پارێزراو بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13149

Your Comment

You are replying to: .
captcha