به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی هه‌واڵی- ڤیدئۆییی سه‌ر به که‌ناڵی ڕاشا تووده‌ی، ڕاپۆرتێکی ڤیدئۆیی له بنکه سه‌ربازییه نوێکانی ئه‌مریکا له شاری مه‌نبه‌ج له باکووری سووریا ئاماده کردوووه. شاری مه‌نبه‌ج که له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراتدایه یه‌کێک له پرسه‌کانی ململانێی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له سووریایه. تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردوووه که له ئه‌گه‌ری نه‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان له مه‌نبه‌ج له‌وان عه‌فرین ئه‌و ناوچه‌یه‌ش داگیر ده‌کات.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕاپتلی له ڕاپۆرته‌که‌یدا چه‌ندین وێنه‌ی له بنکه سه‌ربازییه نوێکان له ده‌وروبه‌ری شاری مه‌نبه‌ج و له نزیکی هێڵی په‌یوه‌ندیی نێوان کورد و سه‌ربزێوانی ژێر پشتیوانی تورکیا پیشان داوه.
هێزه کوردییه‌کان به ڕاپتلیان وتوه ئه‌مریکا جگه له دروست کردنی بنکه سه‌ربازییه نوێکان، ژماره‌ی هێزه‌کانی خۆی زیاد کردوووه و چه‌ک و چۆڵی سه‌ربازیی قورسیشی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی تورکیا له‌و ناوچه‌یه جێگیر کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment