به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د بازیانی به هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووزی وت: کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان له چاو هه‌ڵبژاردنی ساڵانی ڕابردوو ژماره‌یێک له کورسییه‌کانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و پێشبینیشی کرد که کورده‌کان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 50 کورسیی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست بێنن.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات ده‌نگی کورد له پارێزگاکانی که‌رکووک، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا داده‌به‌زێت و ده‌شڵێت: هۆکاری دابه‌زینی ئه‌و ده‌نگانه ڕووداوه‌کانی 16ی ئه‌کته‌وبری 2017 و بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن هه‌ندێک له پارته کوردستانییه‌کان له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و نه‌گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی یه‌کسان له‌لایه‌ن ئه‌و پارتانه‌وه ده‌بێت.
محه‌مه‌د بازیانی جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان پێش له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی گفتوگۆی جیدیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ده‌کاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment