دابه‌زینی ده‌نگی پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی چاکسازی و گه‌شه‌ی کوردستان باس له‌وه‌ ده‌کات ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ده‌نگی پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق داببه‌زێت و هه‌ندێک له‌ پارته‌کان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بایکۆت بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د بازیانی به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی وت: کورده‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان له‌ چاو هه‌ڵبژاردنی ساڵانی ڕابردوو ژماره‌یێک له‌ کورسییه‌کانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و پێشبینیشی کرد که‌ کورده‌کان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 50 کورسیی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست بێنن.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات ده‌نگی کورد له‌ پارێزگاکانی که‌رکووک، دیاله‌، سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا داده‌به‌زێت و ده‌شڵێت: هۆکاری دابه‌زینی ئه‌و ده‌نگانه‌ ڕووداوه‌کانی 16ی ئه‌کته‌وبری 2017 و بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌ پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و نه‌گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی یه‌کسان له‌لایه‌ن ئه‌و پارتانه‌وه‌ ده‌بێت.

محه‌مه‌د بازیانی جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان پێش له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان و ئه‌نجام‌دانی گفتوگۆی جیدیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ده‌کاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13136

Your Comment

You are replying to: .
captcha