ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ بیره‌ نه‌وتییه‌کانی ده‌یره‌زوور ده‌ستی‌پێکرد

به‌شی سووریا- سوپای دیموکراتیکی سووریا به‌ پاڵپشتیی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوپای ئه‌مریکا پاش نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور ده‌ستی داوه‌ته‌ ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ بیره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی زانیارییه‌ وه‌ده‌ست هاتوووه‌کان، سوپای دیموکراتیکی سووریا به‌ پاڵپشتیی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوپای ئه‌مریکا که‌ ساڵی ڕابردوو ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زووری له‌ بنده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعش ئازاد کردبوو، ده‌ستی داوه‌ته‌ ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ بیره‌ نه‌وتییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور که‌ له‌ باری بیری نه‌وته‌وه‌ ناوچه‌یێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ جار و بار شاهیدی پێکدادانی هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا به‌ پاڵپشتیی سوپای ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سه‌ر به‌ سوپای سووریا به‌ پاڵپشتیی ڕووسیا و ئێران بوووه‌ و ئه‌و دوو هێزه‌ چه‌ندین جار له‌ ناوچه‌که‌دا له‌گه‌ڵ یه‌ک شه‌ڕیان کردوووه.

داعش پێش له‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ و شکستی له‌ سوپای دیموکراتیکی سووریا و ئه‌مریکا دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان خاپوور کردبوو. سوپای دیموکراتیکی سووریا به‌ یارمه‌تیی هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان له‌ که‌متر له‌ چه‌ند مانگ دروست کرده‌وه‌ و ده‌رهێنانی نه‌وت له‌و ناوچه‌یان ده‌ست‌پێکرده‌وه‌.

وێنه‌ ئاسمانییه‌کان له‌ ناوچه‌ی نه‌وتیی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ نه‌وت‌هه‌ڵگره‌ جۆربه‌جۆره‌کان له‌و ناوچه‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ئاماده‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Haber7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13134

Your Comment

You are replying to: .
captcha