مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆی بۆ کۆچی ناواده‌ی برای نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ هه‌ولێر دیدار و گفتوگۆی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی ٤ی ٢٠١٨ له‌ سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له‌ سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد و له‌ دیداره‌که‌دا شاندی میوان وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌مییان بۆ کۆچی ناواده‌ی دلۆڤان ئیدریس بارزانی بیروڕا له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هاوكێشه‌ و پێشهاته‌ سیاسییه‌ نوێیه‌كان ئاڵوگۆڕ كرا و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هاوڕا بوون كه‌ له‌مه‌ڕ پێشهاته‌ سیاسییه‌كان له‌ په‌یوه‌ندی و ڕاوێژی به‌رده‌وامدا بن.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی به‌ سه‌رۆک بارزانی ڕاگه‌یاند به ‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی و جه‌ختیشی له‌ ڕۆڵ و پێگه‌ی مه‌سعوود بارزانی و هه‌رێمی كوردستان له‌ قۆناغه‌كانی ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو كرده‌وه‌ له‌ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و په‌نادانی خه‌ڵكی لێقه‌وماو و ئاواره‌.

دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە 2-4-2018 له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دواییی كرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13132

Your Comment

You are replying to: .
captcha