داخستنی ڕێڕه‌وه‌ کۆڵبه‌رییه‌کان کێشه‌ی بژێوی ژیانی سنوورنشینان زیاد ده‌کات‌

به‌شی ئێران- فه‌رهاد ته‌جه‌ری وتی: تا ئه‌و کاته‌ی نه‌مانتوانیوه‌ کارێکی هه‌میشه‌یی بۆ سنوورنشینان ڕێک بخه‌ین داخستنی ڕێڕه‌وه‌ کۆڵبه‌ری و پیله‌وه‌رییه‌کان کێشه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ که‌م ناکاته‌وه‌.

نوێنه‌ری قه‌سرشیرین له‌ په‌رله‌مان به‌ کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: ڕێڕه‌وه‌ سنوورییه‌کان ته‌نها ڕێگای بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی سنووره‌کانی هه‌ر دوو لایه‌ و دروست نییه‌ ڕێگای بژێوی ژیانی خه‌ڵک دابخه‌ین.

ته‌جه‌ری زیادیشی کرد: ئه‌گه‌ر ناتوانین سنوور بۆ سنوورنشینان بکه‌ینه‌ ڕێگای بژێوی ژیان لانی که‌م ده‌وڵه‌ت هه‌وڵ بدات له‌و ناوچانه‌ کارخانه‌ دابمه‌زرێنێت تاکوو لاوانی ئێمه‌ له‌مه‌ زیاتر بێکار نه‌بن.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: بێکاری یه‌کێک له‌ گرینگترین کێشه‌کانی پارێزگای کرماشان و شاره‌ سنوورنشینه‌کانه‌ و درێژه‌ی ئه‌م دۆخه‌ له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی کێشه‌ی ئه‌منی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13131

Your Comment

You are replying to: .
captcha