فڕۆکەخانەیێکى سەربازیی سووریا له‌ شاری حمس بۆمباران کرا

به‌شی سووریا- فرۆکەخانەیێکى سەربازیی سووریا کە دەکەوێتە ناوەندى سووریا بۆمباران کرا و چەندین کەس بەهۆى ئەو ڕووداوەوە کوژران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسى هەواڵى (سانا)ى سورى بڵاوی کردەوە، شەوى ڕابردوو فرۆکەخانەى سەربازیی تەیفور سەر بە حمس بە ژمارەیێک مووشەک بۆمباران کراوە.

ئاژانسەکە بە بێ ئاماژەکردن بە ژمارەى کوژراوەکان ڕای‌گەیاندوووە لەو ڕووداوەدا چەندین کەس کوژراون.

بەگوێرەى ئاژانسەکە دواى هێرشى سەر فرۆکەخانە سەربازییەکە دەنگى تەقینەوەى بەهێز بیستراوە.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ دوێنێ لە شارى دوما لە سووریا هێرشى کیمیایی ئەنجام درا و دەیان هاووڵاتى بوونە قوربانى و دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا به‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بەشار ئەسەدى سەرۆکى سووریا ڕای‌گه‌یاندبوو: "تاوانی هێرشه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات قورس ده‌بێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13130

Your Comment

You are replying to: .
captcha