قاسم سوله‌یمانی سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دواییی دلۆڤان بارزانی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 8-4-2018، قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سوله‌یمانی جیا له پێشكه‌ش كردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، هاوخه‌می و هاوده‌ردیی خۆی بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی به نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند و هیوای خواست ئه‌مه دوا ناخۆشییان بێت و خوای گه‌وره خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و سه‌بر و ئارامی بداته بنه‌ماڵه‌ی بارزانی."

لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی قاسم سوله‌یمانی كرد بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه و پێشكه‌ش كردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی.

دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە 2-4-2018 لە تەمەنی 52 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13127

Your Comment

You are replying to: .
captcha