یه‌کگرتوو ھه‌موو ده‌ستدرێژییێک بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان ئیدانه‌ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای سه‌ردان کردنی شاندی ھه‌ده‌په‌ بۆ لای یه‌کگرتووی ئیسلامی، ئه‌و حزبه‌ ھه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر له‌شکرکێشیی تورکیا بۆ سه‌ر خاکی ھه‌رێم ده‌رده‌بڕێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت ئیدانه‌ و مه‌حکوومی ھه‌موو ده‌ستدرێژییێک ده‌که‌ین له‌لایه‌ن ھه‌ر ھێزێکی ده‌ره‌کیه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌لیل ئیبراھیم کارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ کردنی یه‌کگرتوو له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: یه‌کگرتوو ھه‌وڵی ئاشته‌وایی داوه‌ له‌ نێوان حکوومه‌تی تورکیا و ھه‌ده‌په‌ و په‌که‌که‌ش به‌ڵام تا ده‌نگی ته‌قه‌ به‌رده‌وام بێت پڕۆسه‌که‌ به‌ره‌وپێشچوون به‌ خۆیه‌وه‌ نابینێت. ده‌بێت سه‌ره‌تا ھه‌وڵی بێده‌نگ کردنی چه‌که‌کان بدرێت دواتر پڕۆسه‌ی دانوستان و گفتوگۆ ده‌ست پێبکات.

خه‌لیل ئیبراھیم سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی یه‌کگرتوو بۆ گفتوگۆ له ‌نێوان په‌که‌که ‌و تورکیا له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ وتی: "ده‌ستپێشخه‌ری و نێوه‌ندگیریمان ھه‌بوووه ‌و به‌رده‌وامین به‌ڵام جارێ بۆ وه‌ستانی شه‌ڕه‌ له‌ نێوان ھه‌ردوولا دواتر بۆ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆ".

خه‌لیل ئیبراھیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد ئیدانه‌ی له‌شکرکێشی ده‌که‌ین بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان به‌ ھه‌ر بیانوویێک و له‌ لایه‌ن ھه‌ر ھێزێکی ده‌ره‌کییه‌وه‌ بێت.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13125

Your Comment

You are replying to: .
captcha