ئاوێنه‌ی سه‌رده‌شت مۆڵه‌تی چالاکی وه‌رده‌گرێت

به‌شی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا- ئیزنی چالاکیی فه‌رمی بۆ دوو حه‌فته‌نامه‌ی "ئاوێنه‌ی سه‌رده‌شت" ده‌رکرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 19ی خاکه‌لێوه‌ "کاوه‌ حه‌یاک" سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی سه‌رده‌شت له‌ وتووێژیکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس وتی: دوو حه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌ی سه‌رده‌شت به‌ به‌رپرسیاری و خاوه‌ن ئیمتیازی "عه‌بدولسه‌مه‌د ڕه‌حمانی" ئیزنی فه‌رمیی چالاکیی خۆی له‌ ده‌سته‌ی چاودێری له‌سه‌ر چاپه‌مه‌نییه‌کانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی وه‌رگرت.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌م حه‌فته‌نامه‌یه‌ به‌ دوو زمانی فارسی و کوردی له‌ بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.

حه‌یاک له‌ درێژه‌دا ده‌شڵێت: ئاوێنه‌ی سه‌رده‌شت سێهه‌مین گۆڤاری شاری سه‌رده‌شته‌ و پێشتر مۆڵه‌تی چالاکیی مانگنامه‌ی شه‌ڵماش و سرووشت ده‌رکرابوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13108

Your Comment

You are replying to: .
captcha