داوا له‌ پارته‌ کوردستانییه‌کان ده‌کرێت هه‌ڵبژاردن له‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کانی عێراق بایکۆت بکه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوای له‌ پارته‌ کوردستانییه‌کان کرد له‌ ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌کردنی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕه‌وتی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق له‌ پارێزگاکانی که‌رکووک، نه‌ینه‌وا و دیاله‌ بایکۆت بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌شداری نه‌کردنی پێشمه‌رگه‌ له‌ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان به‌ مانای له‌ ناوچوونی ده‌نگی کورده‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو له‌و ناوچانه‌یه‌.

ناوبراو وتیشی: بایکۆت کردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ پارێزگاکانی که‌رکووک، دیاله‌ و نه‌ینه‌وا له‌ لایه‌ن پارته‌ کوردستانییه‌کان، باشترین بژارده‌یه‌.

شه‌نگالی زیادیشی کرد: باس کردنی ژماردنی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنی دا‌هاتوو له‌ عێراق به‌ شێوه‌ی ده‌ستی وه‌کوو دزینی ده‌نگی کورده‌کان له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13104

Your Comment

You are replying to: .
captcha