به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی YPG له سه‌نته‌ری عه‌فرین و گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و هێزانه بۆ ناوچه‌ی ستراتێژیکی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت، ماوه‌یێکه که میحوه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له عه‌فرین سه‌ر به‌و ناوچه‌یه‌یه.
هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژی سه‌رکۆماری تورکیا له لێدوانێکدا به ڕاگه‌یاندنی ده‌ست‌پێکردنی دانوستانی ڕووسیا و تورکیا له سه‌ر بابه‌تی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت رای‌گه‌یاند: له ئه‌گه‌ری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی YPG له‌و ناوچه‌یه پێویست ناکات ئۆپه‌راسیۆن له‌و ناوچه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له کۆبوونه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌ی ئه‌نقه‌ره له نێوان ئێران، تورکیا و ڕووسیا ئاماژه‌ی به پرسی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت دا و ڕای‌گه‌یاند ئاماده‌ی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ئێران و ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment