ئێران دانووستانی دووباره‌ له‌سه‌ر به‌رجام ناکات

به‌شی ئێران- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت: ئێران هیچ جۆره‌ دانووستانێک له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌باره‌ی به‌رجام قبووڵ ناکات.

سه‌یید قاسم جاسمی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌رجام دانووستانی دووباره‌ی له‌سه‌ر ناکرێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئێران هیچ جۆره‌ دانووستانێکی دووباره‌ له‌باره‌ی به‌رجام له‌گه‌ڵ هیچ یه‌ک له‌ لایه‌نه‌کان ئه‌نجام نادات چوونکه‌ به‌رجام ڕێککه‌وتننامه‌یێکی واژۆکراو و په‌سه‌ندکراوه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: به‌رجام وه‌کوو په‌یماننامه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن هه‌موووانه‌وه‌ په‌سه‌ند کراوه‌ هه‌ر بۆیه‌ تێکڕای ئه‌ندامانی گرووپی 1+5 ده‌بێ پێبه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنه‌ بن که‌ واژۆیان کردوووه‌.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڵێنه‌کانی له‌باره‌ی به‌رجام جێبه‌جێ کردوووه‌ و هه‌میشه‌ سه‌لماندوویه‌تی که‌ پێبه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی خۆی له‌ به‌رجامه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئاژانسی ئه‌تۆمی و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان پشتڕاست کراوه‌ته‌وه‌.

نوێنه‌ری کرماشان ڕاشی‌گه‌یاند: به‌ بڕوای ئێمه‌ دانووستانی دووباره‌ له‌سه‌ر به‌رجام ناکرێته‌وه‌ و باشتر وایه‌ لایه‌نه‌کان به‌ڵێنه‌کان هه‌مبه‌ر به‌رجام جێبه‌جێ بکه‌ن تا ئه‌وه‌ی که‌ بیانه‌وێت دانووستانێکی دووباره‌ ده‌ست پێبکه‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13097

Your Comment

You are replying to: .
captcha