دیپلۆماسیی ئابووری له‌ ئه‌وله‌وییه‌تی کاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ دابنرێت

به‌شی ئێران- حه‌مدوڵڵا که‌ریمی ده‌ڵێت: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ به‌کارهێنانی دیپلۆماسیی ئابووری ده‌توانێت پۆتانسییه‌لی سه‌رمایه‌دانه‌رانی بیانی له‌ وڵات به‌رز بکاته‌وه‌.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی بیجاڕ له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌باره‌ی پێکهاته‌ی ئابووریی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو وڵاتان له‌ بواری ئابوور و بازرگانیدا ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه‌ به‌ جۆرێک که‌ ئامانجی دیاری‌کراوی ڕاسپێردراوییه‌ بیانییه‌کانیش دێته‌ ئه‌ژمار هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ش بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ پێویستمان به‌ پێناسه‌ کردنی پێکهاته‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ ئامانجه‌که‌مان هه‌یه‌.

ناوبراو وتیشی: ئه‌مساڵ که‌ ساڵی پشتیوانی له‌ به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی له‌لایه‌ن ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشه‌وه‌ ناو نراوه‌ ڕاسپێردراوی ئابووری له‌گه‌ڵ سامان‌پێدان و پێکهاته‌ی دیاری‌کراو ده‌توانێت به‌ستێن بۆ دیپلۆماسییێکی ئابووریی ڕێکوپێک له‌ وڵات بڕه‌خسێنێت.

حه‌مدوڵڵا که‌ریمی ده‌شڵێت: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌یه‌وێت پرسی دیپلۆماسیی ئابووری ببووژێنێته‌وه‌ و ئاماده‌کارییه‌ سه‌ره‌تایییه‌کانی ئه‌نجام داوه‌ و مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیش له‌ هۆشدارییه‌کانی خۆیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ر و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی دیپلۆماسیی ئابووری کردۆته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ به‌ بۆنه‌ی به‌دواداچوون و داواکاریی داموده‌زگا جۆراوجۆره‌کان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ دیپلۆماسی ئابووری له‌ ده‌ستووری کاری خۆی داناوه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: پێوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کان پاساوهێنه‌رترین پێوه‌ندیی نێوان وڵاتانه‌ که‌ ده‌توانێت به‌ستێنی هاوکاریی سیاسی، ئه‌منی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی بڕه‌خسێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13080

Your Comment

You are replying to: .
captcha