بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاجی حه‌سه‌ن بەتوندی وەڵامی هەریەكە لە حەیدەر شەشۆ و قاسم شەشۆی دایەوە و وتی: "ئەوانەی گرێدراوی بارزانی و ئەردۆغان و عەرەبی سونەن دەڵێن پەكەكە زیانی بۆ شنگال هەبووە و پێیان خۆش‌بوو پەكەكە شنگال چۆڵ بكات، ئەگەرنا پەكەكە شەنگالی پاراست و لەگەڵ خەڵكدا بوو.
له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی به‌ته‌نها نایانه‌وێت پێشمه‌رگه له شه‌نگال بێت و تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن به‌كاره‌ساتی شنگال به‌ڵام كێشه‌یان له‌گه‌ڵ بوونی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق نییه له‌كاتێكدا له‌كاتی كاره‌ساتی شنگالدا، سوپای عیراق و پێشمه‌رگه به‌هاوبه‌شی به‌پێی ده‌ستووری عێراق،ناوچه جێناكۆكانیان به‌ڕێوه ده‌برد به‌شنگالیشه‌وه؟
حاجی حه‌سه‌ن وتی"ئه‌و ناوچانه زیاتر پێشمه‌رگه‌ی لێبوون هه‌تا پێشمه‌رگه نه‌كشانه‌وه سوپای عیراق نه‌كشایه‌وه."
پێشتر هەریەكە لە قاسم شەشۆ و حەیدەر شەشۆ دوو سەركردەی دیاری ئێزیدی لە میانەی بەدواداچوونەكانی بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایانگەیاندبوو: "بەهۆی مامەڵەی خراپی پەكەكەوە خەڵكی شەنگال و ئێزیدیەكان بێزاربوون لە پەكەكە چوونكە ئەوان منداڵی كوڕ و كچی ئێزیدییان دەفڕاند."
بەڵام حاجی حەسەن ئەندامی پارتی ئازادی دیموكراتی ئێزیدی لە شنگال دەڵێت: "پەكەكە و یەپەژە و پەیەدە ئەو هێزانەن، كە خەڵكی شنگال ناتوانن لە بیرییان بكەن، چوونكە ئەوان لەكاتی كارەساتەكەی شەنگالدا تاكە هێز بوون كە هاتن بەدەم خەڵكەوە." حاجی حەسەن هەریەكە لە قاسم شەشۆ و حەیدەر شەشۆی تۆمەتبار كرد بەوەی ئەوان فشاریان لە خەڵک كردووە و وتیشی: "حەیدەر شەشۆ و قاسم شەشۆ نوێنه‌ری بارزانین و ئه‌وان فشارییان لە خەڵک دەكرد تا بڵێن پەكەكە كوڕ و كچیان بردوین.
حاجی حەسەن ئەوەشی وت: "لە ئێستادا مەترسی گەورە ڕاستەقینە لە سەر شەنگال بەتەنها گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ ناو شەنگال، خەڵكی ڕاستەقینەی شەنگال و ئێزیدی نایانەوێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە، سوپای عێراق و ئێزیدییه‌كان خۆیان هێزی پاراستنی خۆیان هه‌یه ده‌مانه‌وێت ته‌نها ئه‌وان لە ناو شەنگال بن چوونكە ئێمە ئێزیدی عێراقین و لە ژێر دەستی پێشمەرگە ئەو كارەساتە گەورەیە بەسەر شەنگالدا هات و كچ و ژنمان بران ئەوان بوون بەرگرییان نەكردن و ڕایان كرد.
سەرچاوە: دەنگی ئەمریکا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment