لە تورکیا بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە لە زانکۆیێک چوار مامۆستا کوژران

بەشی تورکیا- له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارییدا له‌ زانكۆی عوسمانغازی له‌ شاری ئه‌سكیشه‌هیر چوار كه‌س كوژران كه‌ یه‌كێكیان جێگری راگره‌ و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار كران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، توێژه‌رێكی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ به‌ هۆكارێكی نه‌زانراو له‌ نهۆمی سێیەمی بینای كۆلێژه‌كه‌یان چوار كه‌سی كوشتووه‌ كه‌ هه‌ریه‌ک له‌ میکائیل یالچین جێگری راگر، فاتح ئوزمۆتلۆ سكرتێری كۆلێژه‌كه‌، یاسر ئەرمەغان و سەردار چاغلاق کە توێژه‌ر و دۆكتۆرێكن و سێ كه‌سی دیكه‌شی بریندار كردووه‌.

هێرشبه‌ره‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ و ژماره‌یێكی زۆر ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتنیش ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ كراون.

سەرچاوە: تایم تورک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13060

Your Comment

You are replying to: .
captcha