سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی جه‌خت له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی به‌ربڵاو بۆ سه‌رکه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرا که‌ ده‌بێ بانگه‌شه‌یێکی به‌ربڵاو بۆ سه‌رکه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق ئه‌نجام بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ کۆبوونه‌وه‌یێک که‌ له‌ نێوان سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و کاندیداکانی ئه‌و حیزبه‌ بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق به‌ڕێوه‌ چوو كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی ڕای‌گه‌یاند هه‌موویان كار ده‌كه‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا "به‌ به‌هێزی ‌و سه‌ركه‌وتوویی بێنه‌ ده‌ره‌وه‌".

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "به ‌ئومێدێكی گه‌وره‌وه‌ ده‌چینه‌ هه‌ڵبژاردن‌ و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامێكی باش ده‌كه‌ن بۆ لیستی یه‌كێتی و له‌م پێناوه‌شدا پێویسته‌ شار به‌ شار و گوند به ‌گوند، كۆڵان‌ به‌ كۆڵان ‌و ماڵ به‌ماڵ بانگه‌شه‌ بۆ یه‌كێتی بكه‌ین".

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیش ئاماده‌ بوووه‌ كه‌ ئه‌ویش ڕای‌گه‌یاندوووه‌ "پێویسته‌ لیستی یه‌كێتی ئه‌نجامێک به‌ ده‌ست بهێنێ له‌ ئاستی ئه‌و قوربانیانه‌ بێت كه‌ به‌ درێژاییی مێژوو داوێتی و له ‌ئاستی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ش بێت له ‌دوای ڕاپه‌رین به‌دیمان هێناون."

مه‌لا به‌ختیار ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌: "پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ڕابپه‌رێنین، ماڵ به‌ ماڵ‌ و كۆڵان به ‌كۆڵان‌ و تاک به‌ تاک و به ‌هه‌موو هۆییه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن بكه‌وینه‌ كار و ته‌نها له‌ ناو خۆماندا نه‌مێننه‌وه ‌و ده‌بێ بچینه‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ‌و بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ سوود له‌ ته‌كنیک ‌و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ وه‌ربگرین بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13042

Your Comment

You are replying to: .
captcha