کردنه‌وه‌ی جاده‌ی هه‌ولێر- مه‌خموور هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کانه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی لقی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ مه‌خموور ده‌ڵێت: کردنه‌وه‌ی جاده‌ی هه‌ولێر- مه‌خموور به‌پێی ڕێککه‌وتنی سێ قۆڵیی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر و هێزی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش ئه‌نجام دراوه‌ و یه‌که‌مین هه‌نگاو دێته‌ ئه‌ژمار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕشاد گه‌لالی به‌ هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ ئیزن به‌ پۆلیسی فیدڕاڵ و سوپای عێراق دراوه‌ که‌ له‌ ناوچه‌کانی دیبگه‌، مه‌خموور، شارک ئه‌لکویبین و گوێر به‌ره‌و مووسڵ ئاموشۆ بکه‌ن به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌توانێت له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌واش ئاموشۆ بکات.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: کردنه‌وه‌ی جاده‌ی هه‌ولێر- مه‌خموور به‌پێی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان ئه‌نجام دراوه‌ و یه‌که‌مین هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌ ته‌واوه‌تی ڕێککه‌وتنی سێ لایه‌نه‌ دێته‌ ئه‌ژمار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ تێکڕای ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13034

Your Comment

You are replying to: .
captcha