بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سووریا و دۆزینەوەی چارەسەرێکی یەکجاری بۆ قەیرانەکانی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ رۆحانی و پووتین و ئەردۆغان لە ئەنقەرە چەند کۆبوونەوەیێکی دووقۆڵی و سێقۆڵییان ئەنجام دا. وتەکانی هەر سێ سەرۆک کۆمار بەشێوازی خوارۆیە:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له باره‌ی لووتكهكهوه رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ راوێژمان به یه‌كتر كرد له‌باره‌ی قۆناغی داهاتوو و ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان ده‌ستنیشان كرد كه ده‌هاوێژرێن. له باره‌ی ناوچه‌كانی كه‌م كردنه‌وه‌ی بارگرژییهكانهوه، به‌هه‌ستیارییه‌وه كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
ناوبراو گوتیشی: "ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا به‌نده به دووریی هاوشێوه له سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه. رێگه به‌وه ناده‌ین داهاتووی سووریا یاخود ناوچه‌كه له ژێر هێرشی سێ، چوار رێكخراوی تیرۆریستی ره‌ش بكرێت".
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: زه‌ره‌رمه‌ندی كێشه و ئاڵۆزی و پێكدادانه‌كان گه‌لی سووریایه. هه‌مووشمان باش ده‌زانین سوودمه‌ندی ئه‌و ره‌وشه كێیه. داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین پشتگیری هه‌وڵه‌كان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا به رێگاچاره‌ی سیاسیی.
سه‌ركۆماری توركیا گوتی: بیانه‌وێت هه‌رشوێنێک له سووریا تێكبده‌ن، سه‌ره‌تا رێگه بۆ داعش ده‌كه‌نه‌وه بچێته ناوی، دواتر به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر یه‌په‌گه/په‌یه‌ده ده‌نێرن و به‌م جۆره بازنه‌ی تیرۆر ته‌واوده‌كه‌ن.
ناوبراو راشیگه‌یاند: "ئاماده‌ین بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ دۆسته رووسی و ئێرانییهكانماندا له پێناو كردنی ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت به شوێنێک بۆ ژیانی خوشک و برا سوورییهكانمان".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: پێموایه سوودی هه‌یه دووباره‌ی بكه‌مه‌وه كه تا ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌دان ئاسایشیان بۆ دابین ده‌كرێت، ناوه‌ستین.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان به گرنگییه‌وه باسی له‌وه‌كرد كه یەکپارچەیی خاکی سووریا لە پێشینەی ھەموو شتێکە بۆ ئه‌وان و رایگه‌یاند:"سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ئه‌و ١٦٠ هه‌زار كه‌سه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ جه‌رابلوس، راعی و باب بۆ ئه‌و دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه له ئه‌لفه‌وه تا یا له لایه‌ن ئێمه‌وه دابینده‌كرێت.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئێمه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه زه‌مینیانه به‌باش نازانین. ئه‌م ناوچه‌یه باجی زۆری به ئه‌وان داوه له رابردوودا. ناچارین (له سووریا) ده‌رئه‌نجامێكمان ده‌ست بكه‌وێت، ئارامگرییمان بۆ دواكه‌وتن نییه. له‌وێ مرۆڤه‌كان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
راشهیگهیاند: "هه‌رگیزاو هه‌رگیز ده‌رفه‌ت به‌وه ناده‌ین تیرۆریستان له سووریاوه هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان. هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئێستامان له عه‌فرین به‌رله‌هه‌موویان له‌گه‌ڵ رووسیا، زۆر به گرنگ ده‌زانم. به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئێران. باوه‌ڕم وایه له‌م قۆناغه‌دا له ئه‌نجامی كاره‌كانی هاوڕێیانمان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیران، سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپا و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانمان، ژێرخانی ئاشتی پێكده‌هێنرێت.
حەسەن ڕۆحانی:
قەیرانی سووریا ڕێگاچارەی سەربازی و یان داسەپێندراو لە دەرەوەی ناوچەکەی بۆ نییە و داهاتووی سووریا بەس لە ڕێگای هەڵبژاردنی دیموکراسیانەی جەماوەری سووریاوە دیاری دەکرێت.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: کۆنگرێسی دانووستانی نیشتیمانیی سووریا، بەستێنێکی لەباری بۆ دەستپێکی ڕەوتی چارەسەریی ئاشتیانەی قەیرانی سووریا خۆش کردووە.
ناوبراو وێڕای پێداگرتن لە سەر بەردەوامیی وتووێژەکانی نێوماڵی سووریا و بەرپا کرانی هەڵبژاردنێکی ئازاد لەو وڵاتە وتیشی: دەستوەردانی بیانییەکان لەمەڕ دیاری کردنی شێواز‌و چەشنی حکوومەتی سووریا تەنیا بەردەوامیی قەیرانەکەی لێ دەکەوێتەوە.
ڕۆحانی ئاماژەشی کردە ڕەوشتی دڵتەزێنی جەماوەری سووریا و داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد بەبێ پێشێل کردنی سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی سووریا لە ئاراستەی گەیاندنی یارمەتیی مرۆڤی بۆ تەواوی ناوچەکانی سووریا هەوڵ بدەن.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەروەها وێڕای پێداگرتن لە سەر ئامادە بوونی کاریگەری ئێران بۆ بنیاتنانەوەی سووریا ، وتیشی: بوونی هێزی بیانی لە سووریا بەبێ ڕەزامەندیی دەوڵەتی ئەو وڵاتە نایاساییە و دەبێ کۆتایی پێ بێت.
ڕۆحانی وتیشی: هەوڵدان بۆ دابەش کرانی سووریا لە هیچ هەل و مەرجێکدا قبووڵ ناکرێت.
ڤلادیمیر پووتین:
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بە باشی بەڕێوەچوو. ڕێککەوتنی زۆر باشمان هەبوو. ئەو ڕێککەوتنانە لە بەیاننامەی هاوبەشماندا هاتووە. ئێمە سەربەخۆیی سووریامان لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا لە بەرچاو گرتووە، توندوتیژی لە سووریا بە شێوەیێکی بەرچاو دابەزیوە. تورکیا و ڕووسیا و ئێران هێزی خۆیان هەمبەر تیرۆریزم یەک دەخەن. سەرقاڵی دەوڵەمەند کردنی ژێرخانەکانی ئابووریی سووریاین.
سەرچاوە: NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment