هەواڵنێران ئینتەرنەتی بێ فیلتەریان پێدەدرێت

بەشی ئێران- ئەو هەواڵنێرانەی کە لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامییەوە دەناسێندرێن ئینتەرنەتی بێ فیلتەریان پێدەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێگری کاروباری میدیایی و زانیاری گەیاندن ڕایگەیاند: لەسەر داخوازیی جێگرایەتیی کاروباری میدیایی و زانیاری گەیاندن و پێوشوێنگریی وەزارەتی پێوەندییەکان و تەکنۆلۆژی زانیاری، کارگرووپی دیاری کردنی تاوانی میدیایی، پەسەندی کردووە کە ئینتەرنەتی بێ فیلتەر بدرێتە 100 ڕۆژنامەوان.

هەروەها جگە لەو سەد کەسەش ئەو کارگرووپە بە ئاوڕدانەوە لە گرنگایەتیی هەبوونی ئینتەرنەتی بێ فیلتەر بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاندووە لەمەو بەدوا بۆ ئەو هەواڵنێرانەی کە لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگەوە دەناسێندرێن و پەسەند دەکرێن، ئینتەرنەتی بێ فیلتەر دابین دەکرێت.

هەر بەو پێیەش هەوڵنێران دەتوانن تا کۆتایی مانگی خاکەلێوە نامەی داخوازیی خۆیان بۆ ئیدارەی هەواڵنێران بنێرن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13027

Your Comment

You are replying to: .
captcha