بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عابد ئیكه نوێنه‌ری هه‌ده‌په له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ڕۆژی هه‌ینی وه‌فدێكی باڵای هه‌ده‌په به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ده‌گاته هه‌رێم و ڕۆژی دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه كوردستانیه‌كانی هەرێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه".
عابد ئیکە وتیشی ئامانجی سه‌ردانه په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان کوردەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان و هەروەها پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ حزبه كوردستانیه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ر و ئامانجی سه‌ردانی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په بۆ هەرێمی کوردستان، تاووتوێ كردنی مه‌ترسییه‌كانی توركیایه له‌سه‌ر هەرێمی كوردستان له دوای عه‌فرین و بڕیاریشه ئه‌و وه‌فده ماوه‌ی سێ ڕۆژ له هه‌رێم بمێنێته‌وه و دوایین په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانیش تاووتوێ ده‌كرێن.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment