نووسینگه‌ی عه‌بادی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی دایه‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژی سێشه‌ممه‌ نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وه‌ڵامی لێدوانه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به‌ داوایێکی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ لێدوانێکدا بۆ میدیا ناوخۆییه‌کان ڕای‌گه‌یاند "بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی هێز له ‌ناو خاکی عێراقدا به‌رپرسیارێتیی حکوومه‌تی فیدراڵییه‌ و بڕیارێکی سه‌روه‌رانه‌ی عێراقه‌ و سه‌ربه‌خۆیه‌ و ناچێته‌ ژێر هه‌ژموون و خواستی هێزی ده‌ره‌کییه‌وه."

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ "به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی بڕیار ده‌دات له‌ دیاری کردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌کان و ئه‌و بڕیاره‌ش حکوومه‌تی فیدراڵی ده‌یدات."

حه‌دیسی له‌ به‌شێکی‌تری وته‌کانیدا وتی: "کاتێک یاسا چه‌سپا له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و خرایه‌وه‌ ژێر کۆنترۆڵی حکوومه‌تی فیدراڵی، ڕامان‌گه‌یاند ئه‌کرێت هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری پێ بکرێت له‌ چه‌سپاندنی یاسا و به‌رقه‌رار بوون به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و هێزانه‌ له‌ژێر فه‌رمان و بڕیاری حکوومه‌تی فیدراڵیدا بن."

ئه‌و وتانه‌ی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ کاتێکدایه ڕۆژی ڕابردوو جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دوو شاندی ئه‌مریکی و به‌ریتانی کۆ بوونه‌ته‌وه‌ و گفتوگۆ کراوه‌ ده‌رباره‌ی دووباره‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئاشکراشی کرد هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و سه‌رجه‌م داموده‌زگا ئه‌منییه‌کانی کوردیان کردوووه‌ بۆ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13002

Your Comment

You are replying to: .
captcha