به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێکدا بۆ میدیا ناوخۆییه‌کان ڕایگه‌یاند "بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ی هێز له ناو خاکی عێراقدا به‌رپرسیارێتیی حکوومه‌تی فیدراڵییه و بڕیارێکی سه‌روه‌رانه‌ی عێراقه و سه‌ربه‌خۆیه و ناچێته ژێر هه‌ژموون و خواستی هێزی ده‌ره‌کییه‌وه."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه "به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی بڕیار ده‌دات له دیاری کردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌کان و ئه‌و بڕیاره‌ش حکوومه‌تی فیدراڵی ده‌یدات."
حه‌دیسی له به‌شێکیتری وته‌کانیدا وتی: "کاتێک یاسا چه‌سپا له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و خرایه‌وه ژێر کۆنترۆڵی حکوومه‌تی فیدراڵی، ڕامانگه‌یاند ئه‌کرێت هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به‌شداری پێ بکرێت له چه‌سپاندنی یاسا و به‌رقه‌رار بوون به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و هێزانه له‌ژێر فه‌رمان و بڕیاری حکوومه‌تی فیدراڵیدا بن."
ئه‌و وتانه‌ی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له کاتێکدایه ڕۆژی ڕابردوو جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دوو شاندی ئه‌مریکی و به‌ریتانی کۆ بوونه‌ته‌وه و گفتوگۆ کراوه ده‌رباره‌ی دووباره بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئاشکراشی کرد هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م داموده‌زگا ئه‌منییه‌کانی کوردیان کردوووه بۆ ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment