کوردپرێس، مایکل سینگ لە وتارێکیدا بۆ فارن پالسی دەنووسێت: لە ڕوانگەی ستراتێژیکەوە ڕەنجاندنی تورکیا بە بۆنەی کوردەکانەوە پاساو هێنەر نییە چوونکە تورکیا 17هەمین هێزی ئابووریی جیهانە و یەکێک لە هێزە سەرەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
دەیوید ئیگناتیوس لە واشنتن پۆستدا دەنووسێت: نەهامەتییێک کە کەوتە گیانی کوردەکانی سووریا پڕ ئێش بوو، بەڵام ئەگەر لە عەفرین خەیانەت لە کورد کرا، ئەو خەیانەتە لە لایەن ڕووسیاوە بوو. ئەوان وەکوو هێزی بەرگریکەر لە عەفرین خۆیان ناساند و لە شەش ناوچەی عەفرین جێگیر بوون، بەڵام بە چۆڵ کردنی عەفرین چرای سەوزیان بۆ هێرشی تورکیا هەڵکرد. ئێستا ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەمریکا و تورکیا خەریکە دەگاتە مەنبج و ئێمە دەبێت ئەرکی سەرشانی خۆمان لەو شارە ئەنجام بدەین. جیهان قەرزداری کوردەکانە بە بۆنەی شەڕی داعش، قبووڵ کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر مەنبج شەڕێکی خوێناوی بەرپا دەکات و مومکینە بگاتە هەموو شوێنێک. بۆیەش بە تنیا هێشتنی کورد وەکوو هاوپەیمانێکی باوەفا، هەڵەیێکی سیاسییە و پێشێل کردنی ئەخلاقە.
سەرچاوە: گۆڤاری مانی ویک
نووسەر: ماتیۆ پارتریج
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment