ئامانج لە دروست کردنی تۆڕی ناوخۆیی لابردنی پاوانخوازییە

بەشی ئێران- سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: ئامانج لە درووست کردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی و نەرم ئامێری ناوخۆیی نابێت فیلتەر کردن و دروست کردنی لەمپەڕ ببێت بەڵکوو دەبێت لابردنی پاوانخوازی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بیانی بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی سێشەممە لە دیداری نەورۆزانەی کۆڕیک لە وەزیرانی، پارێزگاران و بەرێوەبەرانی دەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی وتی: لە هاوکاری کردن لەگەڵ دراوسێکان وجیهان، بێ گومان بەرژەوەندی و قازانجی زۆرتر بە دەست دێت و ئەم سیاسەتە بە تایبەت لە ساڵی پشتیوانی لە بەرەهەم وکاڵای ئێرانی، زیاتر لە جاران پێ وشوێنگیری دەکرێت.

سەرۆک کۆمار وتیشی بەهێز کردنی هیوا و دڵخۆشیی لە ناو کۆمەڵگە و بەدی هێنانی کەش و هەوای باشتر بۆ کار و بەرهەم هێنان لە ساڵی پشتیوانی لە کاڵای ئێرانی ئەرک و بەرپرسایەتی قورسی هەموو بەرپرسانی ئێرانییە.

ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەت لە بواری بەدی هێنانی کاروپیشە و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری هەتا بنبڕکردنی ، هەنگاوی بەبایخی هەڵگرتووە و ئەم هەنگاوانە لە ئەمساڵدا بەگوڕتر دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12984

Your Comment

You are replying to: .
captcha