نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە بەغدا: ئێمە لەگەڵ حكوومەتی ناوەند ڕێككەوتنی خۆمان كردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت:”ئێمە لەگەڵ حكوومەتی ناوەند ڕێككەوتنی خۆمان كردووە و لایەنە ناڕازییەكانیش هیچ جێگرەوەیێكیان نەبووە”.

کوردپرێس:

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، بە ڕووداوی ڕاگەیاند، بڕیارە رۆژێك پێش ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2021ی عیراق بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، شاندی هەرێمی كوردستان بچنەوە بەغدا، “واتە ئەگەر وەك ئەوەی باسدەكرێت دووشەممە بخرێتە بەرنامەی كار، ڕۆژی یەكشەممە شاند دەچێتەوە بەغدا”.

فارس عیسا ئاماژەی بەوەش دا:”تا ئێستا تەنیا بەشێك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە شیعەكان هەوڵ دەدەن پڕۆژەیاساكە لە ڕۆژی دووشەممە بخرێتە دەنگدان، ئەوەش بۆئەوەی لەگەڵ پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی تێپەڕێنن و سازش بكرێت”.

سەبارەت بە دوایین ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییە شیعەكان لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان، فارس عیسا ئەوەی خستەڕوو: “ئێمە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی ڕێككەوتووین و ڕێككەوتنەكەش بووەتە دەقێكی فەرمی لەنێو پڕۆژەیاساكەدا، تا ئێستاش هیچ جێگرەوەیەكی ئەو ڕێككەوتنە بۆ ئێمە نەهاتووە”.

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەوانەی لە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان ناڕازین، هەموو فراكسیۆنەكان نین، بەڵكو چەند ئەندامێك لەنێو ئەو فراكسیۆنانە كێشە دروستدەكەن، دەڵێت “لەسەر ئاستی فراكسیۆن هەڵوێستی سەدرییەكان باشە، هەروەها هەڵوێستی ڕەوتی حیكمە بەم دواییانە زۆر باش بووە، ئەو ئەندامانەشیان كە ناڕەزایی دەردەبڕن، تەنیا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە، چوونكە دروستكردنی كێشە بۆ هەرێمی كوردستان بەلای ئەوانەوە باشترین بانگەشەیە”.

News Code 1298

Your Comment

You are replying to: .
captcha