بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق قبووڵ ناکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری ئیئتیلافی مه‌واتن له‌ په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر دژایه‌تیی ئه‌و ئیئتیلافه‌ ده‌کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ داوای هه‌ولێر بۆ پاراستنی ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان له ‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامد خزری له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ جه‌خت له‌سه‌ر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بۆ پێدانی به‌رپرسیارێتی پاراستنی ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان له‌ عێراق به‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق قبووڵ ناکرێت و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ناتوانێت هیچ جۆره‌ ڕۆڵێکی له‌و ناوچانه‌ ببێت و بانگه‌شه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئه‌و ناوچانه‌ بکات.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی ناچار کردوووه‌ که‌ خشته‌یێکی زه‌مه‌نی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق دیاری بکات.

ناوبراو سه‌ر سوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له‌ داوای هه‌ولێر بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ حاڵێکدا که‌ به‌غدا بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان له‌ خاکی عێراق هه‌وڵ ده‌دات.

حامد خزری جه‌ختی کرده‌وه‌: عێراق هێزی پێویستی بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی تێکڕای پارێزگاکانی خۆی هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12978

Your Comment

You are replying to: .
captcha