نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئیلام له په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌که بۆ کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: چل ساڵ سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی تێده‌په‌ڕێت و له‌م چل ساڵه‌دا دوژمنانی ئێران به هه‌ر جۆرێک هه‌وڵیان داوه زه‌برمان لێبده‌ن خافڵ له‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بێت.
ناوبراو درێژه‌ی دا: دوژمنانی ئێران نه‌یانتوانیوه له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتی ئێران قبووڵ بکه‌ن بۆیه به‌رده‌وام له هه‌وڵدان تاکوو نه‌خشه و گه‌مارۆی نوێ دابڕێژن.
ناوبراو وتیشی: هه‌ر به‌و شێوه‌یه که ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش وتوویانه که ده‌بێ پشت ببه‌ستین به تواناییه ناخۆییه‌کان، به‌رپرسانیش ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بده‌ن تاکوو دوژمنان به سیاسه‌تی گه‌مارۆدان نه‌توانن پیلانه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment