کوردپرێس:
ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى پێشووی عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه: ئه‌گه‌ر پرۆژه یاساى بودجه به زۆرینه و به‌بێ كورد تێپه‌ڕێنرێت، ئه‌وا متمانه له نێوان به‌غدا و هه‌رێم نامێنێت.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه: ئه‌و ده‌قه‌ى حكوومه‌تى ناوه‌ند سه‌باره‌ت به پشكى هه‌رێم له پرۆژه یاساكه‌دا دایناوه، دیراسه كراوه و زانستییه، ناتوانرێت سه‌ركێشى به تێپه‌ڕاندنى بودجه‌وه بكرێت به‌پێى ئاره‌زوه سیاسیه‌كان و مامه‌ڵه ئابووری و نه‌وتییه‌كان پشگوێ بخرێن.
سه‌باره‌ت به ده‌ستكارى كردنى ماده‌كانى تایبه‌ت به پشكى هه‌رێم شنگالى ڕوونی كردووه‌ته‌وه: تائێستا هیچ گۆڕانكارییێكیان تێدا نه‌كراوه و ئه‌وه‌ى ده‌وترێت ته‌نها له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌یه، وتيشى نرخى نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه یاخود داده‌به‌زێت، بۆیه هیچ گره‌نتییێک له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا نییه جگه له رێكه‌وتن.
Your Comment