ئه‌مریکا بۆ جێگیربوونی دووباره‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ که‌رکووک گوشار ده‌خاته‌ سه‌ر عه‌بادی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌مریکا گوشاری خستۆته‌ سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ جێگیرکردنی دووباره‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای که‌رکووک.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فێردۆس عه‌وادی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: گوشاره‌کانی ئه‌مریکا له‌ سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ‌ جێگیرکردنه‌وه‌ی دووباره‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای که‌رکووک به‌ مه‌به‌ستی لاوازکردنی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق و هه‌ڵگیرساندنی فیتنه‌ی قه‌ومی له‌و وڵاته‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

عه‌وادی ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هاووڵاتییانی عێراقی به‌ توندی دژی ئه‌و گوشارانه‌ی ئه‌مریکان و زیادی کرد: واشنتۆن له‌ ڕێگای ئه‌و گوشارانه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی عێراق به‌رده‌وام له‌ کێشمه‌کێشم و قه‌یران و به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ شه‌ڕگه‌لێک له‌ داهاتوودا بهێڵێته‌وه‌.

ناوبراو داوای له‌ به‌غدا کرد دژی ئه‌و گوشارانه‌ی ئه‌مریکا بن که‌ ئامانجیان دروست کردنی قه‌یران له‌ پارێزگای که‌رکووکه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "اسکای پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12962

Your Comment

You are replying to: .
captcha