سه‌فین دزه‌یى: پووله‌كه‌ى تایبه‌ت به‌ سه‌ردانى پاپا پرۆژه‌ى حكوومه‌ت نییه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌فین دزه‌یی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت: ئه‌و پوله‌ى وێنه‌ى پاپاى ڤاتیكانى له‌سه‌ره‌ و نه‌خشه‌ى كوردستانى له‌پشته‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند دیزاینه‌رێك دروست كراوه‌ و پرۆژه‌ى حكوومه‌ت نییه‌.

کوردپرێس:

سه‌فین دزه‌یی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تى هه‌رێم به‌ ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى وتووه‌: دانانی نه‌خشه‌ی كوردستان –بەو شێوازە- له‌سه‌ر پول پرۆژه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم نییه‌، چه‌ند گرافیك دیزاینه‌رێك دیزاینی تایبه‌تیان بۆ دروستكردنی پوولی یادگاری به‌ بۆنه‌ی سه‌ردانی پاپا فرانسیس بۆ هه‌ولێر وه‌ك دیاری پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی چاپكردنیان.

ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌: چاپكردنی پول چه‌ند رێكار و یاسایێكى تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ و پێویستی به‌ بڕیاری حكوومه‌ت هه‌یه‌، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنیش بڕیاری چاپكردنی هیچ كام له‌و دیزاینانه‌ی نه‌داوه‌.

لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تى هه‌رێم جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌: بابه‌تی نه‌خشه‌كه‌ چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند جارێك خراوه‌ته‌ ڕوو، بابه‌ته‌كه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا چاره‌سه‌ر كراوه‌، حكوومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌ته‌كانی ڕوون و ئاشكران و رێز له‌ سه‌روه‌ریی توركیا و ئێران ده‌گرێت، داواش له‌و وڵاتانه‌ ده‌كات به‌هه‌مان شێوه‌ رێز له‌ سه‌روه‌ریی هه‌رێم و عێراق بگرن.

News Code 1296

Your Comment

You are replying to: .
captcha