بەپێی هەواڵی کوردپرێس چەند فڕۆکەیێکی جەنگیی تورکیا، کە گومان دەکرێت ژمارەیان زۆربێت، بە ئاسمانی جگە لە سووڕانەوە بەسەر چەند ناوچەیێکی هەرێمی کوردستان، دوو گوندیان لە شارەدێی ژاراوەی سەر بە شارۆچکەی قەڵادزێ بۆردوومان کردووە.
فڕۆکەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی شارۆچکەی قەڵادزێ-دا سووڕانەوە و دەنگی سووڕانەوەی ئەو فڕۆکانە، هاووڵاتییانی شارۆچکەکەی لە ماڵەکانیان هێنایە دەرەوە و ترس و دڵەڕاوکێی لە نێو هاوڵاتیاندا دروست کردووە.
ئەو فڕۆکانە، گوندەکانی بەستێ و مارادۆ-یان لە شارەدێی ژاراوەی سەر بە شارۆچکەی قەڵادزێ بۆردوومان کرد.
هەروەها، فڕۆکەکانی تورکیا، بۆردوومانی ناوچەکانی خواکوڕک، لۆلان، تەوەرتە و بێرتمە-یان لە ناوچەی برادۆست بۆردوومانکرد.
لەلایێکی دیکەشەوە، ژمارەی فڕۆکەی دیکە تورکیا، بەسەر ئاسمانی ناوچەکانی کۆرەژار، مەتینا و زاپ-ی سەر بە بادینان-دا سووڕانەوە.
Your Comment