مۆڵەت نادەین شەنگال بکرێتە عەفرینێکی دیکە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی «الحکمە الوطنی» لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت وتەکانی ئەردۆغان لە بارەی هێرش کردن بۆ سەر شەنگال لە باکووری عێراق بێ بایەخن و قەد مۆڵەت نادەین شەنگال بکرێتە عەفرینی دیکە لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەبیب تەرەفی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی تورکیا دەستی داوەتە پاوانخوازی لە ناوچەکە و کێشەی لەگەڵ کورد هەیە و ڕاشیگەیاند وتەکانی ئەردۆغان لە بارەی هێرش کردن بۆ سەر شەنگال لە باکووری عێراق بێ بایەخن و قەد مۆڵەت نادەین شەنگال بکرێتە عەفرینی دیکە لە عێراق.

ناوبراو جەختی کردەوە هێزە عێراقییەکان لە شەنگال و لە سنووری تورکیا بوونیان هەیە و وەڵامی توندی هێزەکانی تورکیا دەدەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12946

Your Comment

You are replying to: .
captcha