لە قەڵادزێ کەمپینێک بۆ هاوکاریی ئاوارەکانی عەفرین ڕاگەیێندرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماوه‌ی سێ رۆژه‌، له‌ شارۆچکەی قه‌ڵادزێ بۆ پشتیوانی عه‌فرین و ئاواره‌كانى ئه‌و كانتۆنه‌، له‌ کوردستانی سووریا، کە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان كه‌مپینێكى هاوكارى راگه‌یێندراوه‌.

سابیر عەبدوڵڵا، رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی كه‌مپینه‌كه‌ به‌ باسنیوز-ی راگه‌یاند، به‌ هاوكاریی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و ده‌زگا حكومییه‌كان له‌ قەڵادزێ ده‌ستمان كردووه‌ به‌ كۆ كردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ براكانمان له‌ شاری عه‌فرین.

گوتیشی، هاوكارییه‌كان پێداویستیی خۆراكی و ماددی و پێداویستیی منداڵانن، هاووڵاتیانیش به‌ ده‌ممانه‌وه‌ هاتوون و داواكاریشین زیاتر به‌ ده‌ممانه‌وه‌ بێن، كه‌مپینه‌كه‌شمان تا شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێـت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12941

Your Comment

You are replying to: .
captcha