ئێران کوشتوبڕی فەلەستینییەکان بەدەستی ڕەژیمی زایۆنی شەرمەزار دەکات

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرانی دەیان کەس و بریندار کردنی ژمارەیێک زۆر لە فەلەستینییەکان لە لایەن هێزە سەربازییەکانی ڕەژیمی زایۆنییەوە بە توندی مەحکووم دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی ڕۆژی شەممە هەڵویستی ئێرانی هەمبەر ئەو ڕووداوە پیشان دا و ڕایگەیاند: سەرەڕای پێشینەی درێژخایەنی ڕەژیمی زایۆنی لە کوشتوبڕکردندا بەداخەوە پشتگیریی بێبڕانەوەی ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریکی و هەوڵی ژمارەیێک لە ڕێبەرانی کاڵ فامی ناوچەکە بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ ئەو ڕەژیمە، بوەتە هۆی پێداگربوونی ڕێبەرانی ڕەژیمی زایۆنی لە سەرکوت کردنی خۆپیشاندانی هێوری لاوانی فەلەستینی لە سەروبەندی ڕۆژی «پسح».

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12939

Your Comment

You are replying to: .
captcha