کوردپرێس- له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆسه‌ر شنگال، له‌ئێستادا ژماره‌ی هێز و كه‌لوپه‌له سه‌ربازیه‌كانی له سنووری نه‌ینه‌وا و دهۆك به‌شێوه‌یێكی به‌رچاو زیاد كردووه.
هاوكار جاف ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی زانیاریمان هه‌یه ته‌نها ئه‌وه‌یه توركیا له‌سنووری نه‌ینه‌واو دهۆك ئاڵوگۆڕی به‌هێزه‌كانی كردوه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ش هێزه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادكردوه".
وتیشی:"توركیا له‌ڕێگه‌ی فشاره‌كانی بۆ سه‌ر هەرێمی كوردستان، ده‌یه‌وێت فشاره‌كان بۆ سه‌ر كورد زیاتر بكات، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی داپۆشینی ئه‌و تاوانانه‌ی له عه‌فرین ئه‌نجامی داون و ئه‌نجامیان ده‌دات".
سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و هێزانه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی قه‌ندیل و سنووری پارێزگای سلێمانی، به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی وتی:"توركیا هه‌رچه‌نده ژماره‌یێك باره‌گای زۆری له سنووری دهۆك و زاخۆ هه‌یه‌و هه‌ندێك جاریش به‌مه‌ده‌نی هاتوچۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌ترسی شه‌ڕ و په‌لاماردانی قه‌ندیل و سلێمانی له ئارادا نییه".
Your Comment