سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێشنیاری کردووە هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی مه‌نبه‌ج بکات

بەشی جیهان- پاش كۆبوونه‌وه‌ی شاندێكی باڵای كوردستانی سووریا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن-ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ماكرۆن ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ بۆ پاڵپشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی مه‌نبه‌ج بكات.

کوردپرێس- میدیاكانی نزیك له‌یه‌په‌گه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ شاندیكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی چوونه‌ته‌ فه‌ره‌نسا‌و له‌گه‌ڵ ئه‌مانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كۆ بوونه‌ته‌وه‌، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئاسیا عه‌بدوڵڵا، هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) ڕایگه‌یاند، "كۆبوونه‌وه‌كانمان له ‌فه‌رنسا زۆر گرنگ بوون، ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵوێستێكی ڕوونی بۆ شه‌ڕی داعش هه‌بوو، هاوكات له‌باره‌ی عه‌فرینیشه‌وه‌ فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێستێكی ئیجابی دژ به‌داگیركاری توركیا هه‌بوو".

به‌وته‌ی هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م، "داوامان له ‌فه‌ڕه‌نسا كرد بۆ شه‌ڕی دژ به‌داعش هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی مه‌نبه‌ج بكات، ماكرۆنیش به‌ڵێنی ناردنی هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بۆ مه‌نبه‌ج دا".

په‌یوه‌ست به‌شاری مه‌نبه‌ج ‌و جموجۆڵه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی، بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و شاره‌، دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به‌زوترین كات ئه‌مریكا له‌سوریا ده‌كشێته‌وه‌.بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کوردستان: فەڕەنسا هێزی سەربازی ڕەوانەی منبج دەکات

هاوکات بەرپرسێکی کوردستانی سووریا بە ئاژانسی رۆیتەرزی ڕایانگەیاندووە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بەڵێنی ئەوەی داوە، هێزی سەربازی ڕەوانەی منبج بکات.

شاندێکی باڵای کوردستانی سووریا لە کۆشکی ئیلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆ بوونەوە و باسی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی تورکیایان کردووە. شاندەکە پێکهاتووە لە هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) و هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری عه‌فرین و هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كانتۆنی جزیرە، به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هەسەدە) و چەندین بەرپرسی تری کوردستانی سووریا.

News Code 12924

Your Comment

You are replying to: .
captcha